سەرکردەیەکی داعش لە بەغداد دەستگیرکرا
  2020-05-30       410       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سەركردەیەكی داعش لە بەغداد دەستگیرکرا کە ئامادەکاری بۆ تەقاندنەوەی دوو بۆمبی چینراو کردووە. 
 
ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردووە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە ئەو سەركردەیەی داعش لەو كاتەدا دەستگیركراوە كە هەوڵی دەدا بە تەقاندنەوەی دوو بۆمبی چێنراو، كرەدیەکی تیرۆریستی لە باشووری بەغدا ئەنجام بدات.

شایەنی باسە ئاماژە بەوەیشدراوە كە تیرۆریستیەكە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ، برینداربوو، باس لەوەشكراوە كە هێزە ئەمنییەكان دوو بۆمبەكەیان لە ناوچەی سەعیدات باشووری بەغدا پووچەڵكردووەتەوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو كە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستدان ئەو تیرۆریستە سێ برای هەبووە كە سەرجەمیان لە مووسڵ خۆیان تەقاندووەتەوە و جگە لەوەیش باوكی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی لە ناوچەی عەرەب جبور باشووری بەغدا تەقاندووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×