حكومەتی هەرێم رونكردنەوە لەسەر دەوامی فەرمانبەران دەدات
  2020-06-03       489       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پابەندن بە دەوامپێكردنی كەمترین فەرمانبەران تا رۆژی 6ی حوزەیران و لەدوای ئەو رێكەوتەش رێكاری دیكە دەگرنەبەر.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوام پێکردنی کەمترین فەرمانبەرانی تا رۆژی ٢٠٢٠/٦/٦.

ئەوەشی خستۆتەڕو: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەم رێکەوتە، رێکاری دیکە بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنماییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتە بەر.

دەقی رونكردنەوەكە...

رونکردنەوەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوامپێکردنی کەمترین فەرمانبەرانی تا رۆژی ٢٠٢٠/٦/٦.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەم رێکەوتە، رێکاری دیکە بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنماییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتە بەر.

د. جوتیار عادل
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٦/٣

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×