عێراق؛ 33 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداو 1252 كەسی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بون
  2020-06-06       518       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1252 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 33 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە ئەوەش بەرزترین ئاستی تۆماری رۆژانەی كۆرۆنایە لەو كاتەوەی ڤایرۆسەكە هاتۆتە عێراق.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1252 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 665 حاڵەت، نەجەف: 47 حاڵەت، بەسرە: 149 حاڵەت، سلێمانی: 45 حاڵەت، هەولێر: 29 حاڵەت، كەربەلا: 34 حاڵەت، واست: 46 حاڵەت، كەركوك: 13 حاڵەت، دیالە: 7 حاڵەت، بابل: 78 حاڵەت، میسان: 17، دیوانیە: 17 حاڵەت، زیقار: 81 حاڵەت، موسەننا: 15، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت، ئەنبار: 7 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 33 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: بەغدا: 19 حاڵەت، نەجەف: 2 حاڵەت، سلێمانی: 2 حاڵەت، هەولێر: 1 حاڵەت، كەربەلا: 1 حاڵەت، كەركوك: 2 حاڵەت، واست: 2 حاڵەت، دیوانیە: 1 حاڵەت، زیقار: 1 حاڵەت، ئەنبار: 1 حاڵەت، موسەننا: 1 حاڵەت.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 331 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 262 حاڵەت، نەجەف: 11 حاڵەت، بەسرە: 35 حاڵەت، سلێمانی: 4 حاڵەت، دیالە: 1 حاڵەت، دیوانیە: 3 حاڵەت، موسەننا: 3 حاڵەت، میسان: 10 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 11 هەزار و 98 كەس و لەوانە 318 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 904 كەسیان چاكبونەتەوەو پێنج هەزار و 876 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 60 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×