تەندروستی عێراق: ٢ کارمەندی تەندروستی بەهۆی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-06-07       363       

وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگەیاند، ٢ کارمەندی تەندرووستی بەهۆی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا.
 
ئاوێنه‌: لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی حوزەیران ٢٠٢٠، دوو کارمەندی وەزارەتی ناوبراو بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە. 

هاوکات لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “سەلام موسەوی، بەرپرسی هۆبەی راهێنان و پەرەپێدان لەگەڵ عەبدولرەحمان جاسم حەسان، میلاکی مەدینەی توب لە بەغداد بەهۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەستدا”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×