باڵوێزی ئێران: هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌خوازین
  2020-06-07       377       
به‌بۆنه‌ی ده‌نگده‌ان به‌ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی كازمی، باڵوێزی ئێران له‌ به‌غدا له‌ په‌یامێكدا وێڕای پیرۆزبایی هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌خوازێت.

ئاوێنه‌: ئیره‌ج مه‌سجدی باڵوێزی ئێران له‌ عیراق له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی له‌ په‌رله‌مان و هیوای سه‌رۆكه‌وتن بۆ حكومه‌تی عیراق ده‌خوازم.

مه‌سجدی هیواشی خواستووه‌ كه‌ به‌ ته‌واوبوونی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی كازمی، په‌یوه‌ندییه‌كان پیَشكه‌وتنی  زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانی و ئیسلامییه‌كان له‌نێوان دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ. 

 ڕۆژی ڕابردوو په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی به‌ حه‌وت وه‌زیری نوێی كابینه‌كه‌ی كازمی دا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×