یەکەم وڵات سەرکەوتنی بەسەر کۆڕۆنا راگەیاند
  2020-06-08       2635       
وەزارەتی تەندرووستی نیوزیلاند رایگەیاند، هیچ حاڵيتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سەرانسەری وڵات نەماوە.

ئاوێنە: لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی تەندرووستی نیوزیلاند ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ یەکشەممە (دووشەممە بە کاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) هیچ حاڵەتێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەو وڵاتە نەماوە.

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە کۆتا حاڵەت ئافرەتێک بووە لە ئۆکلاند، ٤٨ کاتژمێرە ئافرەتەکە چاکبووەتەوە و هیچ نیشانەی نەخۆشییەکەی نەماوە.

شایەنی باسە بەرێوەبەری گشتی تەندرووستی رایگەیاند هیچ حاڵەتێکی ئەکتیڤ لە وڵات نەماوە.

لەلایەکی دیکەوە ١٧ رۆژ بەر لە ئێستا کۆتا حاڵەتی تووشبوون تۆمارکرابوو، لە کۆی گشتی هەزار و ٥٠٤ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوو و ٢٢ کەسیش گیانی لەدەستدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×