سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو کەسە دەرچوو کە شوێنی قاسم سولەیمانی ئاشکرا کردوە
  2020-06-09       1907       

غولام حسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی بەناوی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، سزای لەسێدارەدان بۆ کەسێک دەرچوە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمریکا، کە شوێنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئاشکرا کردوە.

ئاوێنه‌: بەپێی ئاژانسی میهر-ی ئێرانی، غولام حسێن ئیسماعیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “یەکێک لە سیخوڕەکانی دەزگای هەواڵگیی ئەمریکا کە زانیاری لەبارەی شوێنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کۆکردبوەوە، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە و بەم نزیکانەش فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی سیخوڕەکە مەحمود موسەوی بەرەگەز ئێرانیە و مەجد بوە، لە دەزگای هەواڵگیری ئەمریکا (CIA) کاریکردوە، شوێنی قاسم سولەیمانی بۆ دوژمنانی ئێران ئاشکراکردوە.

سێی کانونی دوەم ئەمساڵ بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبۆردومانێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە بەغدا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حشدی شەعبی و نۆ کەسی دیکەش کوژران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×