ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توشی كۆرۆنا بوو
  2020-06-15       384       
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحاسن حەمدون دەلی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوو.

ئاوێنە: لەوبارەیەوە نووسینگەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پارێزگای نەینەوا راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە كە دوای گەڕانەوەی مەحاسن حەمدون دەلی لە بەغدا بۆ پارێزگای نەینەوا، لەلایەن تیمەكانی تەندروستیی نەینەواوە پشكنینی بۆ كراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەنجامی پشكنینی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران پۆزەتیڤ بووە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

لە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە مەحاسن حەمدون دەلی لە نەخۆشخانەی سەلام كەرەنتین كراوە و رەوشی تەندروستیی باشە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×