دادگای دەستوری توركیا بڕیاریدا بە قەرەبوكردنەوەی دەمیرتاش
  2020-06-19       2354       

دادگای دەستوریی توركیا رایگەیاند: مافی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی گشتی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) لە زیندانیكردنیدا پێشێلكراوە بەوەی بۆ ماوەیەكی نامەعقول لە زیندان هێڵدراوەتەوە.

ئاوێنە: دادگای دەستوریی توركیا، لە بڕیارێكدا كە ئەمڕۆ هەینی، لە رۆژنامەی رەسمی توركیادا بڵاوكراوەتەوە رایگەیاندوە: زیندانیكردنی دەمیرتاش ماوەی مەعقولی تێپەڕاندوەو مافی ئازادبونی پێشێلكراوەو بڕیاریداوە بە قەرەبوكردنەوەی ماددی ناوبراو.

هێشتا دیار نییە ئاخۆ بڕیارەكەی دادگای دەستوریی دەبێتە مایەی ئازادكردنی دەمیرتاش.

بەپێی بڕیارەكەی دادگای دەستوریی توركیا دەبێت دەمیرتاش بە بڕی 50 هەزار لیرەی توركی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×