سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى ئێران دەکات
  2020-06-23       360       

بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوودا، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانى تاران بکات، ئەوەش یەکەمین سەردانى کازمی دەبێت بۆ ئێران لەوەتەى پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراقى وەرگرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣/٦/٢٠٢٠ حەمید حوسەینى ئەندامى ئەنجومەنى ژورى بازرگانى ئێران بە ئاژانسى هەواڵى (فارس) ى وڵاتەکەى راگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتوودا مستەفا کازمى بە مەبەستى تاوتوێکردنى پەیوەندییەکانى نێوان بەغدا و تاران سەردانى ئێران دەکات.

حوسەینى ئاماژەى بەوەشکردووە، سەردانە چاوەروانکراوەکەى کازمى گرنگى زۆرى بۆ هەردوو وڵات هەیە، بەو پێیەى یەکەمین سەردانى سەرۆکوزەیرانى نوێى عێراقە بۆ ئێران.

وتیشى سەردانەکەى کازمى رەنگدانەوەى ئەرێنى دەبێت لە پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات و بەتایبەتى لە لایەنى سیاسى و بازرگانیدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×