بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
  2020-06-24       623       

بەرپرسی ژمێریاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق لیوا خوزەیر سەرای بەهۆی توشبونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق لە پەیامێكی سەرەخۆشیدا رایگەیاندوە: لیوا خوزەیر سەرای، بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی ناوخۆ گیانی لەدەستداوە ئەوەش دوای توشبونی بە نەخۆشی كۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشداوە كە "ئەو ئەفسەرە كەسێكی دڵسۆز و ئازا و دەستپاك و نیشتمانپەروەر بوە لە ماوەی خزمەتكردنیدا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×