توركیا بۆردومانی سەیرانگای كونەماسی لە شارباژێڕ كرد
  2020-06-25       1317       

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەیەك سەیرانگای کونەماسی-یان لە ناوچەی شارباژێڕ لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆردومان کردوەو بۆردومانەكە شەهید و بریندری لێكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارۆچکەی شارباژێڕ بە "روداو"ی راگەیاند "فڕۆکەیەک سەیرانگەی کونەماسی بۆردومانکرد و کوژراو بریندار هەن".

قایمقامی شارۆچکەی شارباژێڕ وتیشی "فڕۆکەیەک، کە نازانرێت جەنگی بوە یان بێفڕۆکەوان، سەیرانگەی کونەماسیی لە ناحیەی گاپیڵۆن بۆردومانکردوە، لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربون."

بەپێی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە ئەو فڕۆكەیەی بۆردومانەكەی ئەنجام داوە، توركی بوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×