هەرێم؛ لە 24 سەعاتی رابردودا 195 كەس توشی كۆرۆنا بون و 16 توشبوش گیانیانلەدەستداوە
  2020-06-25       724       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 195 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 16 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 195 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 30 هەولێر، 100 سلێمانی، 62 گەرمیان، 3 دهۆك.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 29 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 24 هەولێر، 3 دهۆك، 2 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 16 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 1 هەولێر، 12 سلێمانی، 3 گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە چوار هەزارو 874 توشبو (1091 هەولێر، 3503 سلێمانی، 159 دهۆك، 121 هەڵەبجە) و هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە یەك هەزارو 543 كەس (622 هەولێر، 748 سلێمانی، 133 دهۆك، 40 هەڵەبجە.)

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا سێ هەزارو 181 توشبو لە نەخۆشخانەكانن (448 هەولێر، 2629 سلێمانی، 26 دهۆك، 79 هەڵەبجە.)

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 149 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە (21 هەولێر، 126 سلێمانی، ٢ هەڵەبجە.)

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×