چەمچەماڵ؛ لە ئێستادا تەنیا 31 توشبوی كۆرۆنا لەژێر چاودێریدان
  2020-06-25       441       

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ دەڵێت: لەكۆی 88 توشبوی كۆرۆنا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ 57 كەسیان چاكبونەتەوەو لە ئێستادا 31 توشبویان لە ژێر چاودێریدان.

ئاوێنە: دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند: لەکۆی 88 توشبو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا کە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ تۆمارکراون 57 کەسیان چاکبونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

وتوشیەتی: تەنها (31) توشبو لەئێستادا لە ژێر چاودێریدان.

ئەوەشی خستۆتەڕو: لەو ژمارەیەش كە چاكبونەتەوە چەند توشبویەکیان تێدابو کە تەمەنیان لەهەڵکشاندابو و سەروی 80 ساڵ بون بەڵام لەنەخۆشییەکە چاکبونەوە بەتەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×