ناسنامەی شەهیدەکەی کونەماسی ئاشكراكرا
  2020-06-29       3691       
دوای چوار ڕۆژ تێپەڕبون بەسەر هێرشێكی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لەسەیرانگای کونەماسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) ناسنامەی ئەو شەهیدەی ئاشکراکرد.

ئاوێنە: پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەهێرشەکەی کونەماسی هەڤاڵێکیان شەهید بوو و سێ هەڤاڵی دیکەشیان برینداربوون. هاوکات کۆمەڵێک هاوڵاتی باشووری کوردستانیش بریندار و شەهید بوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەی پارتی ژیانی ئازادی كوردستاندا هاتووە لە نیوەی ئەو مانگەوە هێرشێکی بەرفراوان دەکرێتە سەر تەڤگەری ئاپۆیی و هەموو هەرێمەکانی تەنیوەتەوە ، هەروەک لە لێدوانی رابردوومان لەسەر هێرشەکەی کونەماسی باسمان کردبوو، هەڤاڵێکمان شەهید بوو و سێ هەڤاڵێ دیکەشمان بریندار کەوتن. له‌م هێرشه‌شدا کۆمەڵێ هاووڵاتی باشووری کوردستانیش بریندار و شەهید بوون. ئەو هێرشە کە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە پێک‌هات دەرئەنجامی هەوڵ و تەقلای خەتی خەیانەت و بەکرێگیراوی بوو و بە هاوکاری کەسانی خۆفرۆش روویدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ناو و پاشناوی شەهیدەکەیان رێبوار قولی‌زادەیە، ناوی ڕێکخستنەکەی ئاریوان شۆڕشگێرە و لەدایکبووی شاری بۆکانە.


ناسنامەی شەهید

ناو و پاشناو: رێبوار قولی ‌زادە

ناوی رێکخستنی: ئاریوان شۆڕشگێر

لەدایکبووی: شاری بۆکان

شەهادەت: ٢٥/٦/٢٠٢٠ شارباژێر باشووری کوردستان


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×