رانیە: لەڕوداوێکی تەقە کردندا کەسێک کوژراو دو کەسی تریش بریندار بون
  2020-06-30       1026       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند لەڕوداوێکی تەقە کردندا لەشاری رانیە کەسێک کوژراو دو کەسی تریش بریندار بون.


ئاوێنە: بەپێی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین "بەرواری ٢٩/ ٦/ ٢٠٢٠ کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک تەرمی هاوڵاتی (س،ع،ێ‌) تەمەن ٣٠ ساڵ لەڕەگەزی نێر دانیشتوی ڕانیە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەیە. هاوکات دوو برینداری تر لەگەڵ تەرمی ناوبراو گەیەندرانە نەخۆشخانە، بەناوەکانی (ع،ع،ێ‌) تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتوی ڕانیە کە دەکاتە برای کوژراوەکە، برینداری دووەم بەناوی (م،ێ‌م) تەمەن ١٧ ساڵ دانیشتوی ڕانیە کە هەردوکیان لە ڕەگەزی نێرن و لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوەو برینەکەیان جێگیرە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوە کراوە "کوشتن و بریندار کردنی ناوبراوان لە ڕوداوێکی تەقەکردن لەناو دوکانێکی مۆبیلیاتدا بووە. بە وتەی بریندار (ع،ع،ێ‌) لەلایەن کەسێکەوە لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان لە ناو دوکانەکەیدا تەقەیان لێکراوە و بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی ناوبراوان". 

ئەوەش رونکراوەتەوە "دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمی ناوبراو، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە لەگەل فەرمانی دەستگیر کردن بۆ کەسەکەی تەقەی کردووە بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی. لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×