شاندی دانوستانکاری هەرێم ورده‌كاری‌ دانوستانه‌كان بۆ ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپا ڕونده‌كاته‌وه‌
  2020-06-30       1380       
شاندی دانوستانکاریی هەرێم
وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ شاندی دانوستانکاریی هەرێم ورده‌كاری‌ دانوستانه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا بۆ ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپا ڕونده‌كاته‌وه‌.

ئاوێنه‌: سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، لەدوای گەڕانەوەی شاندی دانوستانکاریی هەرێم لەبەغدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، زنجیرەیەك دیدارو كۆبونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆزو كونسوڵ‌و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی بەتایبەت یەکێتی ئەوروپاو ئەمریکا دەستپێكردوە.

ناوبراو ڕونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆبونه‌وه‌كان بەمەبەستی رونكردنەوەی دۆخی دانوستانەکان‌و هەڵوێستی هەرێمی‌ كوردستانه‌ لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت پرسی شایستە داراییەكانی ھە‌رێم‌و بەردەوامی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی فیدراڵ.

23ی‌ ئه‌م مانگه‌ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سه‌ردانی‌ بەغدای‌ كردو لەگەڵ بەرپرسانی حکومی‌و حیزبی لەبە‌غدا کۆبونەوە. بەڵام کۆبونەوەکانی ھەولێرو بەغدا بێ ئەنجامبون‌و هه‌ردولا نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێك. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×