توركیا..تەقینەوەك لە كارگەیەكی یاریی ئاگرین رویدا
  2020-07-03       493       

لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی یاریی ئاگرین لە شارۆچكەی "خەندەق" لە پارێزگای "ساكاریا"ی توركیا، دو کەس گیانیان لەدەستداو ٧٣ کەسی دیکەش بریندار بون.

ئاوێنە: ئاژانسی ئەنادۆڵۆی توركی بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە کارگەیەکی یاریی ئاگرین لە ناوچەی "یوکاریچاڵجا" لە شارۆچکەی خەندەق روی داوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دەنگی تەقینەوەکە لە دوری ٥٠ کیلۆمەتر لە ناوچە جیاجیاکانی شارۆچکەکە بیستراوەو دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتییان ھاتونەتە دەرەوە لە ماڵەکانیان.

فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند"تەقینەوەکە لە کارگەیەکی یاری ئاگرین لە شارۆچکەی خەندەقی سەر بە پارێزگای ساکاریا رویداوە، لە روداوەکەدا دو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٣ کەسی دیکەش بریندار بون، ٨٥ ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و دو کۆپتەری ئەمبوڵانس نێردراونەتە شوێنی روداوەکە".

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ نوسیویەتی: هێشتا هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×