كاپتنە كوردەكەی ئیستقلال تووشی كۆرۆنا بوو
  2020-07-04       531       
وریا غفوری، كاپتنە  كوردەكەی یانەی ئیستقلال و پێشووی هەڵبژاردەی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

ئاوێنه‌: ئاژانسی خەبر ئۆنلاینی ئێرانی ئەمرۆ بڵاویكردۆتەوە، وریا غەفوری ئەنجامی پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای وەرگرتۆتەوەو دەركەوتووە تووشی ڤایرۆسەكە بووە .

بە پێی هەواڵی ئاژانسەكە، تەندروستی وریا باشە بەڵام بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك دەبێت لە ژێر چاودێری پزیشك بێت .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×