لە عێراق 105 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-07-05       526       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 125 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 105 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 940 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 11 هەزار و 711 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 125 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 105 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 940 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 60 هەزار و 479 كەس و لەوانە دو هەزارو 473 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 33 هەزارو 17 كەسیان چاكبونەتەوەو 24 هەزار و 989 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 306 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×