بەڕێوه‌بەری عەلی ناجی کۆرۆنای تێپەڕاند
  2020-07-07       567       

پاش توشبونی بە فایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوه‌بەری عەلی ناجی لەدواهەمین پشکنینیدا کۆتای بە فایرۆسی کۆرۆنا هێنا.

ئاوێنە، زریان محەمەد: سەرخێڵ ئاراس، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەلی ناجی بۆ پشکنینی توشبوانی فایرۆسی کۆرۆنا بە ئاوێنەی وت "دواهەمین پشکنینی فایرۆسی کۆرۆنام بۆ ئەنجامدرا ئەمڕۆ سێ شەممە پێم ڕاگەیەندرا کە کۆتایم بە فایرۆسی کۆرۆنا هێناوە و جه‌سته‌م پاکبۆتەوە لەو فایرۆسە".

وتیشی"پێشتر بەهۆی کاره‌كه‌مه‌وه‌ بەرکەوتنی زۆرم لەگەڵ هەڵگرانی ئەو فایرۆسە منیش توشبوم و بۆماوەی  ٢٠ ڕۆژ لەماڵەوە کەرەنتین بوم و پاش دەرکەوتنی چەندین نیشانە تیامدا و بەهێزکردنی جەستەم و خۆپارێزی تەواو توانیم زاڵبم بەسەر فایرۆسەکەدا و لەشم پاک بکەمەوە لەفایرۆسەکە".

بەڕێوەبەری عەلی ناجی، داوا دەکات "هاووڵاتیان پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکانبن دەمامک بەکاربهێنن و قەرەباڵغی دروست نەکەن چونکە تا ئێستا مەترسی بڵاوبونەوەی فایرۆسەکە ماوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×