ئێران ئیدانەی تیرۆركردنی هیشام هاشمی ده‌كات
  2020-07-07       592       
باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەغدا ئیدانەی تیرۆری هیشام هاشمی، شارەزاو لێکۆڵەری سیاسی‌‌و ئەمنی عێراق ده‌كات.

ئاوێنه‌: باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەغدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئیدانەی تیرۆری هیشام هاشمی شارەزاو لێکۆڵەری بواری ئەمنی عێراقی‌ كردوه‌و رایگه‌یاندووه‌، "کردەوەی تاوانبارانەی تیرۆری هیشام هاشمی ئیدانە دەکەین".

پێشتریش حەشدی شەعبی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەکەی هاشمی داوای دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی کردبوو کە ئەم تیرۆرەیان کردووە.

حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووه‌، هاشمی لەشارەزایانی باڵای ئەمنی عێراق بووە کە ڕۆڵی گەورەی لەئاشکراکردنی پیلان و تاوانی گروپە تیرۆریستییەکان هەبووە.

شه‌وی‌ رابردو هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی‌و ئەمنی دیاری عێراق لەبەغدای پایتەخت تیرۆرکرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×