فەرماندەیی هێزەكانی ئەمریكا: مستەفا كازمی هەنگاوی گرنگی ناوە
  2020-07-08       625       

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، “سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی هەنگاوی گرنگی ناوە سەبارەت بە رێگەگرتن لە بە ئامانجكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق”.
 
ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی واشنتن پۆست، ، جەنەرال كێننیس ماكکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكائاماژەی بەوە داوە کە مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێویستی بە یارمەتیی واشنتۆن هەیە و رایگەیاندووە، “مستەفا كازمی هەنگاوی گرنگی ناوە سەبارەت بە رێگەگرتن لە بە ئامانجكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق”.

هاوکات فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، جەنەرال كێننیس ماكکێنزی وتیشی: “مستەفا كازمی لە كاتێكدا بۆ رێگەگرتن لە بە ئامانجكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، رووبەڕووی بەرەنگاری بووەتەوە، بۆیە دەبێت ئەمریكا زیاتر پاڵپشتی لە ناوبراو بكات”.

شایەنی باسە جەنەرال كێننیس ماكکێنزی وەك ئاماژەیەك بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، لەئێستادا مستەفا كازمی دانوستان لەسەر مینی زەمینی دەكات.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغدا و دوای دیداری لەگەڵ مستەفا كازمی وتویەتیشی، “لەوباوەرٍِەدام كە پێویستی بە یارمەتییەكانی ئەمریكا هەیە، جگە لەوەیش حكوومەتی عێراق لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەریەكی نموونەیی هەیە، بەڵام لەوانەیە هەردوولامان بگەین بە چارەسەریەكی كەمتر لە نموونەیی كە ئەمەیش شتێكی نوێ نییە لە عێراق”.

جەنەرال كێننیس ماكکێنزی لە لێدوانەكەیدا، كات و ساتی سەردانەكەی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ مستەفا كازمی ئاشكرا نەكردووە.

ئەمەیش لە كاتێكدایە پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاندبوو كە سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی بە ئامانجی تەواوكردنی گفتوگۆی ستراتیجیی لە میانی ئەم مانگەكەدا، سەردانی واشنتۆن دەكات.

لە ١١ی مانگی رابردوودا، یەكەم قۆناغی گفتوگۆی ستراتیجیی لەنێوان عێراق و ئەمریكا ساز كرا كە لە میانیدا سەبارەت بە كۆمەڵێك تەوەر بیروڕا ئاڵوگۆڕی كرا لەوانە ئاسایش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئابووری، وزە، بابەتە سیاسییەكان و كولتووری نێوان هەردوو وڵات.

چاوەڕوان دەكرێت قۆناغی دووەمی گفتوگۆی ستراتیجیی لەنێوان عێراق و ئەمریكا لە میانی ئەم مانگەكەدا ساز بكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×