فرسەت سۆفی: دۆخی هەولێر بەهۆی تەشەنەكردنی كۆرۆناوە مەترسیدارە
  2020-07-08       827       

فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، رایگەیاند: دۆخی هەولێر بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە، ئەگەر هاوڵاتییان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نەبن، پێشبینی رودانی کارەسات دەکرێت.

ئاوێنە: فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند"ھەولێر بەرەو دۆخێكی نەخوازراو و ناخۆش دەڕوات، لەسەر ئەو بنەمایە شەش رۆژ قەدەغەی ھاتوچۆی تەواومان راگەیاند و ئەنجامێكی باشی ھەبو، بەڵام بەداخەوە پابەندنەبون و تێكەڵبون و نەبەستنی ماسك جارێكی دیكە ئاماری توشبون بە كۆرۆنای بەرزكردەوە".

پارێزگاری هەولێر وتیشی"ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات ناتوانرێت ھەمو توشبووان لە نەخۆشخانەكان بخەوێندرێن، ئەوەی لەسەر ئێمە بو وەك حكومەت كردومانە، ئێستا ئەركی ھاوڵاتییانە خۆیان بپارێزن".

پارێزگاری ھەولێر، جەختیكردەوە"دۆخی ھەولێر دۆخێكی مەترسیدارە ئەگەر خەڵك خۆی نەپارێزێت، رەنگە بەرەو كارەساتێكی گەورە ھەنگاوبنێین".

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە نوێترین ئاماردا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە هەولێر 186 كەس توشی كۆرۆنا بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×