ئەمڕۆ موچەی ناوشاری وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان دابەشدەکرێت
  2020-07-09       445       


وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی بەشی ناوشاری وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان دابەشدەکرێت.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تەمموزی 2020، مووچەی مانگی شوباتی بەشی ناوشاری وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچە لەکاتێکدایە،  نزیکەی 60 رۆژە مووچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی 400 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردووە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

 رۆژی 21ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی 21٪ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×