حزبوڵای عێراق لەبارەی دۆسیەی هیشام ئەلهاشمی سكاڵا تۆمار دەكات
  2020-07-09       511       
كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق سكاڵای یاسایی لەسەر ژمارەیەك رۆژنامەوان و چالاكوان تۆماردەكات، كە ئەوانیان تۆمەتبار كردبوو بە تیرۆركردنی هیشام ئەلهاشمییان.

ئاوێنە: كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند سكاڵای یاسایی لەسەر 127 چالاكوان و میدیاكار و ئەو كەسانە تۆمار دەكات، كە گروپەكەیان تۆمەتبار دەكەن بە كوشتنی هیشام ئەلهاشمی.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەو گروپە چەكدارەی عێراق 30 پارێزەریان گرتووە بۆ تۆماركردنی ئەو سكاڵایانە، هەركەسَك بەڵگەی لەسەر هەیچت كە حزبوڵای تۆمەتبار كردووە بە كوشتنی ئەو لێكۆڵەرە عێراقیە سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×