گۆڕان: پێویستە حكومەت پابەندبێت بەوەی كە كەمكردنەوەی موچە تەنها بۆ یەك مانگ دەبێت
  2020-07-09       397       

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە پێویستی دەزانێت حكومەت پابەندبێت بەوەی كە موچەی فەرمانبەران تەنها بۆ یەك مانگ كەمبكرێتەوە. جەختیش دەكاتەوە كە مانەوەو گەشەکردنی هەرێمی کوردستان بەندە بە بنیاتنانی پایەکانی حکومڕانی باش. داواش دەكات كۆتایی بهێنرێت بە "دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی دەستكردو لاوەكی."و دەشڵێت: گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕ لە حكومەتە خۆجێیەكانی چەند ناوچەیەكی هەرێمدا دەكەن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەمە، ٩ی ٧ی ٢٠٢٠، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بە بەشداری تیمی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم ئەنجامدا. کۆبونەوەکە، تایبەت بو بە رەوشی سیاسی، ئابوری و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بەپێی راگەیەندراوێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە كۆبونەوەكەدا چەند راسپاردەو بڕیارێك پەسەندكراون كە پێكدێن لە:

یەکەم: جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەوردی هەڵسەنگاندنی بۆ بەشداری لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم کرد. قەیرانی قوڵی سیاسی و ئابوریی و دارایی هەرێمی کوردستان ئەنجامی حوکمڕانی خراپ و نادادپەروەری و گەندەڵی رابردوە. هەروەها، جەختی کردەوە لە سەر ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی و بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانیش لە کابینەی نۆ تەنیا بەم ئامانجەیەو، لەم چوارچێوەیەشدا پشتیوانی تەواوی تیمی خۆی دەکات لە حکومەتدا.

دوەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە پابەند بێت بە راگەیندراوی کۆتایی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٢١ی ٦ی ٢٠٢٠ کە تەنها بۆ یەک مانگ موچەی فەرمانبەران کەم ئەکرێتەوە و ئەو رێکارە کاتییە. بزوتنەوەی گۆڕان جەخت ئەکاتەوە کە حکومەتی هەرێم پابەندبێت بەو بەڵێنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە:

١. چاکسای ریشەیی لە کەرتی نەوت و گاز، داهاتی ناوخۆ، خاڵە سنورییەکان، باج ئەنجامبدرێت.

٢. رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە پێویست ئەزانێت، لەم پێناوەشدا پێویستە هەردولا پابەندی ماف و ئەرکەکانیان بن.

٣. پێویستە دەستەبەجێ تەواوی داهات بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و کۆتایی بە قۆرخکاری و دەستێوەردانی کۆمپانیای حیزبی بهێندرێت. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیادکردنی داهات و پێدانی موچەی هاونیشتیمانیان لە کاتی خۆیدا.

سێیەم: چاکسازی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەو پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ بکرێت بە نەهێشتنی دەستی حیزب لەناویانداو کردنیان بە دامەزراوەی نیشتیمانی.

چوارەم: مانەوەو گەشەکردنی هەرێمی کوردستان بەندە بە بنیاتنانی پایەکانی حکومڕانی باش، بەدەستهێنانەوەی متمانەی هاونیشتیمانیان، جێبەجێکردنی ستراتیژی هاوسەنگی لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان.

پێنجەم: سەبارەت بە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان پێویستە کۆتایی بهێندرێت بە دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزی دەستکردو لاوەکی، کە لە روانگەی ئێمەوە بیانوە بۆ دواخستن و خۆدزینەوە لە ئەنجامدانی چاکسازی ریشەیی.

شەشەم: بزوتنەوەی گۆڕان ئاڵوگۆڕو گۆڕانکاری لە حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ئەنجام ئەدات.

دەقی راگەیەندراوەكە...

راگەیەندراوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆ پێنجشەمە، ٩ی ٧ی ٢٠٢٠، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بە بەشداری تیمی گۆڕان لە حکومەتی هەرێم ئەنجامدا. کۆبونەوەکە، تایبەت بو بە رەوشی سیاسی، ئابوری و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

لەدەستپێکی کۆبونەوەکەدا، سەرجەم ئەندامان سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستەی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی، پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ، هەروەها حکومەتی خۆجێی لە پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان و هاونیشتیمانیان کرد، کە لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا خۆنەویستانە ئەرکەکانیان جێبەجێ کردوەو پابەندبون بە خۆپارێزی.

تێیدا ئەم راسپاردە و بڕیارانە پەسەند کران:

یەکەم: جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەوردی هەڵسەنگاندنی بۆ بەشداری لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم کرد. قەیرانی قوڵی سیاسی و ئابوریی و دارایی هەرێمی کوردستان ئەنجامی حوکمڕانی خراپ و نادادپەروەری و گەندەڵی رابردوە. هەروەها، جەختی کردەوە لە سەر ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی و بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانیش لە کابینەی نۆ تەنیا بەم ئامانجەیەو، لەم چوارچێوەیەشدا پشتیوانی تەواوی تیمی خۆی دەکات لە حکومەتدا.

دوەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە پابەند بێت بە راگەیندراوی کۆتایی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٢١ی ٦ی ٢٠٢٠ کە تەنها بۆ یەک مانگ موچەی فەرمانبەران کەم ئەکرێتەوە و ئەو رێکارە کاتییە. بزوتنەوەی گۆڕان جەخت ئەکاتەوە کە حکومەتی هەرێم پابەندبێت بەو بەڵێنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە:

١. چاکسای ریشەیی لە کەرتی نەوت و گاز، داهاتی ناوخۆ، خاڵە سنورییەکان، باج ئەنجامبدرێت.

٢. رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە پێویست ئەزانێت، لەم پێناوەشدا پێویستە هەردولا پابەندی ماف و ئەرکەکانیان بن.

٣. پێویستە دەستەبەجێ تەواوی داهات بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و کۆتایی بە قۆرخکاری و دەستێوەردانی کۆمپانیای حیزبی بهێندرێت. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیادکردنی داهات و پێدانی موچەی هاونیشتیمانیان لە کاتی خۆیدا.

سێیەم: چاکسازی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەو پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ بکرێت بە نەهێشتنی دەستی حیزب لەناویانداو کردنیان بە دامەزراوەی نیشتیمانی.

چوارەم: مانەوەو گەشەکردنی هەرێمی کوردستان بەندە بە بنیاتنانی پایەکانی حکومڕانی باش، بەدەستهێنانەوەی متمانەی هاونیشتیمانیان، جێبەجێکردنی ستراتیژی هاوسەنگی لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان.

پێنجەم: سەبارەت بە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان پێویستە کۆتایی بهێندرێت بە دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزی دەستکردو لاوەکی، کە لە روانگەی ئێمەوە بیانوە بۆ دواخستن و خۆدزینەوە لە ئەنجامدانی چاکسازی ریشەیی.

شەشەم: بزوتنەوەی گۆڕان ئاڵوگۆڕو گۆڕانکاری لە حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ئەنجام ئەدات.

دڵنیاین ئەتوانین قەیرانی نەخوازراوی سیاسی و دارایی بە بەشداری چاکسازیخوازان و هاونیشتیمانیان تێپەڕێنین. بزوتنەوەی گۆڕان بە باوەڕێکی نەپساوە پابەندە بە ئەرکی نیشتیمانی و ئەخڵاقی خۆی کە هەمیشە وەک داکۆکیکاری مافی هاونیشتیمانیان ئەمێنێتەوە. لەم پێناوەدا هەمو هەنگاوێکی پێویست ئەگرێتەبەر.

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×