هەرێم.. بەندكراوێكی توشبو بە كۆرۆنا، گیانی لەدەستدا
  2020-07-15       443       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەندكراوێكی بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەهۆی توشبونی بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ئەوەش یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە لەنێو بەندكراوانی توشبودا لە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: موقەدەم عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا وتی: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە بەندکراوێکی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەناوی (هیوا تۆفیق نامیق) لەدایکبوی 1976 بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو: دوای ئەوەی دادگای کەتنی قەزای کفری بەپێی مادەی 457 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ناوبراو دەرکرد، رۆژی 21 /6/ 2020 پۆلیسی کفری ناوبراویان دەستگیرکردو ڕەوانەی بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیانیان کرد.

وتوشیەتی: دوای پشکنین دەرکەوت ناوبراو هەڵگری فایرۆسی کۆرۆنایە. پاش ئەوەی چەند جارێک لەبەندیخانەوە براوەتە نەخۆشخانەو چارەسەری بۆکراوە دواجار بەهۆی خراپی باری تەندروستیەوە لە 7/7/ 2020 ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

ئاشكراشیكردوە: ئێوارەی ئەمڕۆ لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×