هۆكاری ئاگركەوتنەوە لەدامەزراوەكانی عیراق بۆ شاردنەوەی گەندەڵیە
  2020-07-19       447       

جاسم بخاتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەهاوپەیمانی عیراقیون ئاشكرایكرد، ئەو ئاگركەوتنەوانەی لەدامەزراوەی گرنگەكان و ئەمبار و كۆگاكان و كێڵگەكان دەكەوێتەوە چەند كارمەندێكی ئەو شوێنانە دەستیان لەپشتیەوە هەیە.

ئاوێنه‌: روونیكردەوە، پێشتر ووتویانە و ئێستا دووبارەی دەكەنەوە كە زنجیرەك ڕووداوی ئاگركەوتنەوە هەیە كە دامەزراوە گرنگەكان و بەرێوبەرایەتی گرێبەستەكان و ئەمبار و كۆگای بەروبومە كشتوكاڵیەكان دەگرێتەوە و هەمیشە لەمیانی لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان بۆ دەردەكەوێت كە هۆكارەكەی شۆرتی كارەبایە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، ئەو ئاگركەوتنەوانە ئەو كەسانەی لەپشتەوەیە كە لەوشوێنانە كاردەكەن و ئابووری عیراق بەپلەی یەكەم دەكەنە ئامانج و دواتر بەمەبەستی شاردنەوەی ئەو دزین و گەندەڵییە كەلەو شوێنانە ئەنجام دراوە و دواتر شوێنەكان دەسووتێنرێت بۆ شاردنەوەی كەمبوونەوەی كەلوپەلەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×