ئێران هاوكاری عیراق دەكات لە روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا
  2020-07-19       608       

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجدی رایگەیاند، تاران یارمەتیی پزیشكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) رەوانەی عێراق كردووە.

ئاوێنه‌: ئیرەج مەسجدی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئەوەی ئاشكرای كرد، ئێران لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف یەك تۆن یارمەتیی پزیشكی و تەندروستیی رەوانەی عێراق كردووە بۆ ئەوەی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربهێندرێن.

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، گەیشتە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی عیراقدا كۆدەبێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×