چەند موشەکێک لە ناوچەی سەوزی بەغداد کەوتنە خوارەوە
  2020-07-19       564       

کەمێک پێش ئێستا دوو موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کرا و لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتە خوارەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی زانیارییەکان موشەکەکان لە ناوچەی تەرابیەی نزیک باڵیۆزخانەکە کەوتونەتە خوارەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زەرەر و زیانەکانی بڵاونەکراوەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ماوەی جارێک چەند موشەکێک ئاراستەی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکرێت و لەماوەی ڕابردووش لەکاتی ئاراستەکردنی موشەکەکان هێزە ئەمنیەکان چەند کەسێکیان دەستگیرکرد.

گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەتایبەت عەسائیبی ئەهلی حەق و حیزبوڵا تۆمەتباردەکرێن بە ئەنجامدانی موشەکەکان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×