''موچەى ئەم مانگەى فەرمانبەران گەرەنتیکراوە''
  2020-07-21       1495       

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، موچەى ئەم مانگەى فەرمانبەران گەرەنتى کراوە و بەڵام وادەى دابەشکردنى دیار نییە.  

 ئاوێنه‌: عەبدولهادى سەعداوى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى ڕاگەیاندووە "موچەى ئەم مانگە بەتەواوى گەرەنتى کراوە، بەڵام هێشتا وەزارەتى دارایی پلانى خۆى ئاشکرا نەکردووە کە دەتوانێت پێش جەژن دابەشی بکات یاخود نا".  

 وتیشى "دواکەوتنى موچەى مانگى ڕابردوو بەهۆى هەڵەى تەکنیکییەوە بووە لەپەسەندکردنى یاساى قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى، دواکەوتنى ئاگادارکردنەوەى بانکەکان لەلایەن بانکى ناوەندى و وەزارەتى داراییەوە".   

ژمارەى فەرمانبەرانى عێراق چوار ملیۆن کەسە، لەگەڵ سێ ملیۆن خانەنشین، جگە لە یەک ملیۆن کەسى دیکە کە مانگانە هاریکارى داراییان دەکرێت، ئەوەش واتاى ئەوەیە لەهەر پێنج هاوڵاتییەکى عێراقى یەکێکیان موچە لە حکومەت وەردەگرێت.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×