کازمی گەیشتە ئێران
  2020-07-21       620       
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران-ی پایتەختی ئێران.

ئاوێنه‌: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران-ی پایتەختی ئێران و لەلایەن رەزا ئەردەکانیان، وەزیری وزەی ئێران پێشوازی لێکرا.

بەپێی زانیارییە دیبلۆماسییەکان، کازمی لە تاران لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری ئاینی ئێران، ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، محەمەد باقر کالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران، عەلی شەمخانی، سکرتێری گشتی کۆنسەی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆدەبێتەوە.

هاوکات هەریەکە لە فوئاد حووسێن، وەزیری دەرەوە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت، ماجد مەهدی، وەزیری کارەبا، عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی، جومعە عناد، وەزیری بەرگری، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندرووستی و کازم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی یاوەریی کازمی دەکەن.

بڕیار وابوو یەکەم سەردانی کازمی بۆ سعوودیە ئەنجام بدرێت، بەڵام نەخۆشکەوتنی شای سعوودیە وایکرد سەردانەکە هەڵوەشێتەوە بۆ کاتێکی نادیار و کازمی سەردانی ئێران بکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×