لە عێراق 90 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-07-24       298       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 485 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 90 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 863 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 18 هەزار و 234 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 485 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 90 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 863 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 104 هەزار و 711 كەس و لەوانە چوار هەزارو 212 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 71 هەزارو 268 كەسیان چاكبونەتەوەو 29 هەزار و 231 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 456 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×