2020-07-26   528     
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یدا له‌ماڵ ده‌مامك به‌كارنه‌هێنێت به‌بڕی ١٠ هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بڕیاردراوه، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌ناو پارێزگای موسڵ و قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌مامك به‌كارنه‌هێنێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و به‌بڕی ١٠ هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاندوه، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگاكه‌یان راسپاردوه، بۆئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرنه به‌ر كه ده‌مامك به‌كارناهێنن.
پێشتریش نه‌جم جبوری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندبو، قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێده‌كه‌ن.