یەحیا رەسوڵ: دەروازە سنورییەکان لەرووی ئەمنییەوە پارێزراون
  2020-07-29       589       

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا دەروازە سنوورییەکان لەرووی ئەمنییەوە پارێزراون و ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش بەردەوام دەبن.
 
ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامە لەدژی هەبوونی تیرۆریستانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و لەلایەکی دیکەشەوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەروازە سنوورییەکان بە رادەیەکی زۆر ئارامیی بەرقەرار بووە. 

هاوکات یەحیا رەسول راشیگەیاندووە کە فەرماندەیی ئەمنی عێراق وردبووەتەوە لە دانانی خاڵی سەربازی لە خاڵي سنوورییەکانی سەرجەم وڵاتانی دراوسێ لەپێناو بەرقەراربوونی سەقامگیری و دووربوون لە مەترسی ئەمنی. جێگەی ئاماژەپێدانە کە یەحیا رەسول بە تایبەتی جەختی لە سنووری عێراق و سووریا کردووەتەوە.

لەمیانی لێدوانە رۆژنامەکەیدا بۆ ماڵپەڕی سەباح، لیوا یەحیا رەسول دەشڵێت، “دەروازە سنوورییەکان بە رادەیەکی زۆر کۆنترۆڵکراوە بە وەگەرخستنی تێکنۆلۆژیای سەردەم و کامێراکان”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×