شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند بۆمبێكی چێنراو له نێو مینی پاسێك له جۆری كیا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س برینداربوون.
ئاوێنه: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆمبێكی چێندراو له‌نێو مینی پاسێك له جۆری كیا له نزیك وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی گه‌یلانی له ده‌روازه‌ی رێگای خێرای به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ئاكامدا پێنج هاووڵاتی نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه برینداربوون و زیانی ماددیش به‌ر ئۆتۆمبێڵه‌كه كه‌وتووه.
بەیاننامەکە ئەوەشی تێدا هاتووە، ئۆتۆمبێله‌كانی فریاکەوتنی ته‌ندروستی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستوه‌ته‌وه، تیمێكی ئه‌منیش له‌شوێنی روداوه‌كه‌وه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.