رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریی لەبارەی جەژنی قوربان دەدات
  2020-07-30       505       


رێکخراوی تەندرووستی جیهانی رایگەیاند، رێژەی مردن و تووشبوون لە رۆژهەڵآتی ناوەڕاست کەمی کردووە بەڵام مەترسی دووبارە زیادبوونەوەی هەیە گەر رێکارەکانی خۆپارێزی نەگیرێتەبەر لە جەژنی قوربان.
 
ئاوێنه‌: راگەیاندنی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا ئاماژەی بەوە داوە کە لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە لووتکە و ٦ مانگ بەسەر تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەو ناوچەیە تێپەڕیوە.

هاوکات لە تویتەکەدا راشگەیەندراوە کە لە ئێستادا ژمارەی مردن و تووشبوون لەو ناوچەیە کەمی کردووەتەوە و هۆشداری دراوە لە بەرزبوونەوەی ئامارەکان گەر پابەندی نەبێت لە رۆژانی جەژنی قوربان.

ئێران لە سەرانسەری رۆژهەڵات زۆرترین ژمارەی تووشبوونی تۆمارکردووە کە ئەویش ٢٩٨ هەزار و ٩٠٩ تووشبووە. لەناو وڵاتانی عەرەبیش سعودیە یەکەمە بە تۆمارکردنی ٢٧٢ هەزار و ٥٩٠ کەس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×