سوپای پاسداران: تۆڵەکردنەوەی كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی بۆتە یەکێک لەئامانجەکانمان
  2020-08-04       417       
فەرماندەی سوپای پاسدارانی كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌ڵێت، تۆڵەکردنەوەی كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی بۆتە یەکێک لەئامانجەکانیان. جه‌ختله‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ قودس-یش رزگار دەکەن.

ئاوێنه‌: حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، "درێژە بەرێگەی قاسم سولەیمانی دەدەین، ئەمەش واتە ئازادکردنی قودس‌و سڕینەوەی دوژمنانی ئیسلام‌و دەرکردنیان لەناوچە ئیسلامییەکان".

وتیشی‌، "تۆڵەکردنەوەی كوشتنی‌ قاسم سوله‌یمانی بۆتە یەکێک لەئامانجەکانمان".

به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی‌  2020/1/3، له‌ئه‌نجامی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران‌و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی‌و نۆ کەسی دیکە كوژران.

پێشترو لەکۆبونەوەی رۆژی 2020/6/21 لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران هه‌ره‌شه‌ی‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ كوشتنی‌ سوله‌یمانی‌ كردو وتی، "کوژرانی قاسم سولەیمانی‌و ئەبو مەهدی موهەندیس لەبیر ناکەین‌و بێگومان گورزێکی هاوشێوە لەئەمریکا دەوەشێنین".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×