سێ کەس بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر کارمەندانی تەندروستی له‌ ئاكرێ دەستگیرکران
  2020-08-06       475       
وتەبێژی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، ''دوای رۆژانی جەژنی قوربان تاوەکو ئێستا حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیادی کردووە، ھەروەھا لەسەر ھێرشکردنە سەر کارمەندانی تەندروستی سێ کەس دەستگیرکراون''.

ئاوێنه‌: سەباح زاھێر، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ،  راگەیاند: بە شێوەیەکی گشتی لە قەزای ئاکرێ دوای رۆژانی جەژنی قوربان تاوەکو ئێستا حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیادی کردووە، لەو چەند رۆژەی رابردوودا  ٥٠ حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاکرێ تۆمارکراون، بە شێوەیەکی گشتی لە سەرەتای ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا لە قەزای ئاکرێ ١٣٧ حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە چاوەرواندەکرێت ئەو رێژەیە زیاتر ببێت و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزببێتەوە لە قەزای ئاکرێ.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ بۆ زاگرۆس وتی: لە یەک شەودا سێ کەس بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گوڵان کە تایبەتە بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای ئاکرێ گیانیان لە دەست دا کە دوویان ھاولاتی بەردەرەش بوون و یەکێکیشیان ھاولاتی ئاکرێ بوو، ھەروەھا کەسێکیتیش کە خەلکی ئاکرێ بوو لە پارێزگای دھۆک گیانی لە دەستداوە، تاوەکو ئێستا ٤ حالەتی گیان لە دەستدان ھەبووە لە قەزای ئاکرێ، ھەروەھا ھۆکاری ھێرشکردنە سەر کارمەندانی تەندروستی ئەوە بوو کە پێش ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکانی ئەوە کەسانە دەربچێت کە گومان لێکراون لە شوێنی تایبەتە دادەنرێن تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکانیان دەردەچێت، بەلام پێش دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان گیانیان لە دەستدا، ھەندێ کەس لە بنەمەلەی ئەو کەسانە کە گیانیان لە دەستدا ھێرشیانکردە سەر کارمەندانی تەندروستی ئێمەو ئازاریاندان و چەند ئامێرێک شکێندران.

ھەروەھا سەباح زاھێر، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ ئەوەشی  خستەروو، کە ئەوان دەیانەویس تەرمەکانیان ببەنەوە، بەلام بە گوێرەی رێنمایە تەندروستیەکان کە دەبێت تیمە پزیشکیەکان تەرمەکان بێتە گواستنەوە و ئێمەش نەماندویس بەو رێگایە تەرمەکان رادەستی ئەوان بکەین، چونکە دەبێت تیمەکانی تەندروستی تەرمەکان ببەنە گۆرستان، بە داخەوە ھێرشیانکردە سەر کارمەندانی تەندروستی و بەلام خۆش بەختانە تەنیا زیانی ماددی ھەبووە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، دوای رووداوەکە ئێمەش لایەنە پەیوەندیدارمان ئاگادار کردنەوە و بە شێوەیەکی یاسای سکالامان لەسەر تۆمارکردن و سێ کەش بە تۆمەتی ھێرشیانکردنە سەر کارمەندانی تەندروستی دەستگیرکراون و ئیجرائاتی یاسایان لەگەل دەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×