ترەمپ : ئەمریکا هاوکاری زیاتر دەنێرێتە لوبنان
  2020-08-10       431       

واشنتۆن بەر لە هەمووان سێ فرۆکەی بارهەڵگری وەکو یارمەتی ناردە بەیروت، کە پێکهاتبوو لە خواردن و ئاو و کەلوپەلی تەندروستی.
 
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەكشەممە رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ناردنی فرۆکەی بارهەڵگر بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی تەقینەوە گەورەکەی رۆژی سێشەممەی بەندەری بەیروت.

ترەمپ رۆژی یەکشەممە، سەرۆکی لوبنانی ئاگادارکردەوە لە ناردنی سێ فرۆکەی بارهەڵگر بە مەبەستی پێشکەشکردنی یارمەتی تەندروستی و مرۆیی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×