2020-08-13   542     
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كرد به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنان و راده‌ستكردنی ١٠٠ ملیۆن ڤاکسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌مریكی مۆدێرنا ئه‌نجامدراوه.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له كۆشكی سپی له باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا قسه‌ی كرد.
تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌مریكی بواری بایۆتهكنهلۆجیا، مۆدێرنا رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژووكردووه و رایگه‌یاند “خۆشحاڵم به‌وه‌ی رای بگه‌یه‌نم له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مۆدێرنا گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن بۆ به‌رهه‌مهێنان و راده‌ستكردنی ١٠٠ ملیۆن ڤاکسینی به‌ربژێری ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه پێشتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانی بواری په‌ره‌دان به ڤاکسین واژوویان كردووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سێ له ڤاکسینەكان له قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی كلینیكیدان.
هاوكات له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای مۆدێرناوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ١٠٠ ملیۆن به‌ربژێری ڤاکسینی “mRNA-1273” واژوو كردووه.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه، حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌توانێت له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا تا ٤٠٠ ملیۆن ڤاکسین بكڕێت.
مۆدێرنا ئاشكرای كردووه، ئه‌مریكا به بڕی ٩٥٥ ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی له كاره‌كانی په‌ره‌دان به ڤاکسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه كردووه و به هه‌ژماركردنی دوایین بڕه پاره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، بڕی خه‌رجییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێكوته ده‌گاته دوو ملیار و ٤٨٠ ملیۆن دۆلار.