سوپای عێراق دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند
  2020-08-13       1175       

سوپای عێراق راگەیاند کە بە هاوکاری دژی تیرۆری هەرێم سێ تۆمەتباریان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە.
 
ئاوێنه‌: وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند کە هێزێکی سوپای عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تێرۆری هەرێم، سێ تۆمەتباریان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە.

لیوا یەحیا رەسول لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزێکی سەربە فەوجی کۆماندۆی فەرماندەیی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تێرۆری هەرێم و پشت بەستن بە زانیاری دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدرالی، سێ تۆمەتباریان لە شاری چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بەوە دراوە کە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.‌
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×