2020-08-15   576     
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران له لێدوانێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا له باره‌ی ریككه‌وتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی رۆژی پێنجشه‌می رابردوو راگه‌یه‌نرا له نێوان ئیمارات و ئیسرائیل خیانه‌ته له فه‌له‌ستین و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و مسوڵمانان.
ئاوێنە: وتیشی: ئه‌و رێككه‌وتنه بێ گومان بۆ پشتیوانییه له تره‌مپ تاوه‌كو له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی دووباره ببێته‌وه به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
سه‌رۆكی ئێران راشیگه‌یاند: به‌رپرسانی ئیمارات واده‌زانن به خۆنزیككردنه‌وه له ئیسرائیل و ئه‌مریكا ئابوری و ئاسایشی نیشتیمانیان قارێزراو ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها خه‌ونێكه و نایه‌ته‌دی.
روحانی هۆشداریشیدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئیمارات جێ پێی ئیسرائیل له ناوچه‌كه خۆشبكات ئه‌وا ئه‌وكات ئێمه به‌شێوازێكی زۆر جیاواز له ئێستا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، رۆحانی هیواشی خواست كه ئیمارات له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه كردوویه‌تی په‌شیمان ببێته‌وه و بزانێت رێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی گرتۆته‌به‌ر.