لە عێراق 75 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-08-23       347       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 291 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 75 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 16 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 19 هەزار و 679 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 291 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 75 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 16 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 204 هەزار و 341 كەس و لەوانە شەش هەزارو 428 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 146 هەزارو 409 كەسیان چاكبونەتەوەو 51 هەزارو 504 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 661 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×