هەڵسوڕێنەری كاروبارەكانی رابەری گشتی ئیخوان موسلمین لە میسر دەستگیركرا
  2020-08-28       463       

وەزارەتی ناوخۆی میسر، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند: مەحمود عیزەت، هەڵسوڕێنەری كاروبارەكانی رابەڕی گشتی ئیخوان موسلمین و بەرپرسی رێكخستنی نێودەوڵەتی ئەو رێكخراوە دەستگیركرا.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی میسر لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، مەحمود عیزەت لە شوقەیەكی نیشتەجێبون لە قاهیرەی نوێ دەستگیركراوە دەست بەسەر كۆمپیوتەر و مۆبایلەكەشیدا گیراوە.

میسر، ئەو سەركردە باڵایەی ئیخوان موسلمین-ی تۆمەتباركردوە بە دامەزراندنی باڵی سەربازی ئیخوان و هەروەها سەرپەرشتیاری ئیدارەدانی چەند "كردەوەیەكی تیرۆریستی و تێكدەرانە" لەساڵانی رابردودا.

میسر یەكێكە لەو وڵاتانەی بەڕەسمی ئیخوان موسلمینی وەك رێكخراوێكی "تیرۆریستی" پۆلێن كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×