حەسەن نەسروڵڵا: ئەمریکییەکان هەوڵیاندا کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ حزبوڵڵا بکەنەوە
  2020-08-30       578       
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا ڕایدەگەیەنێت "ئەمریکییەکان هەوڵیان داوە کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ حیزبوڵا بکەنەوە".

ئاوێنە: لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رۆژی عاشوورادا، نەسروڵڵا وتارێکی بۆ پشتیوانانی دا و رایگەیاند ''ئەمریکییەکان هەوڵیاندا کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ حزبوڵڵا بکەنەوە''.

حەسەن نەسروڵڵا لە وتارەکەیدا وتی: ''داواکاری پێشکەشکردنی ماڵ و پۆست و پێشخستنی بەرژەوەندیەکانمان درا لە سیستمی سیاسیی وڵاتدا. لە بەرامبەر ئەوەشدا داوا کرا واز لە دۆزەکەمان بهێنین، بەڵام ئێمە نەمان کرد و نایکەین''.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان باسی لەوە کرد کە رێکخراوەکەیان لە راگەیاندندا رووبەڕووی کەمپینێکی رەشکردنی بێ وێنە بووەتەوە و ئەوەیش بە شێوەیەکی چڕ بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشدا، ''هەندێک وڵات بۆ مەرامی خراپ سوپای ئەلیکترۆنیان پێکهێناوە و هەوڵی گۆڕینی رای گشتیی دەدەن دژبە وڵاتێک. باڵیۆزانی وڵاتانی بیانیی و کەنداو ملیۆنەها دۆلار دەدەن بە دەزگاکانی راگەیاندن بۆ بە ئامانجگرتنی حزبوڵڵا''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×