مستەفا کازمی بەشداری لە یادی عاشورا کردووە
  2020-08-30       427       
سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون، عەمار ئەلحەکیم بەشداری لە مەراسیمی عاشورای کرد.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فورات نیوز، ئەمڕۆ ٣٠ ئاب ٢٠٢٠ کە دەکاتە ١٠ی موحەرەمی ١٤٤٢ی هیجری، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتووەتە نووسینگەی عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون و لەوێ یادی عاشورا بەرز دەنرخێنن.

هاوکات بڕیار وایە نووسینگەی حەکیم بەردەوام بێت لە گێڕانەوەی پرسەی ئیمام حوسین لە رۆژانی عاشورا.

هۆکاری بەشداریکردنی کازمی لە نوسینگەی حەکیم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێشووتر عەمار حەکیم بە دابینکردنی ٤٥ پەرلەمانتارەوە پشتگیری خۆی بۆ مستەفا کازمی راگەیاندبوو، بەو شێوەیەش هاوپەیمانی عێراقیون لە ئێستادا پشتگیری لە مستەفاک ازمی دەکات و یەکەم فراکسیۆنە کە پشتگیری لە ناوبراو بکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×