بەرهەم ساڵح و ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆبوونەوەدان
  2020-09-02       503       
سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام پێشوازی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا کرد.

ئاوێنە: دوای رێورەسمی پێشوازیكردنەكە، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبوونەوی دووقۆڵییان دەست پێ كرد و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، بە جیا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی كۆدەبێتەوە.

كۆبوونەوەی ماكرۆن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق تایبەت دەبێت بە قسەكردن لەسەر ژمارەیەك رۆژەڤی گرنگ لەوانە سەرەوەری عێراق.

چاوەڕوان دەكرێت دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیمانوێل ماكرۆن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی كۆببێتەوە.

پێشتر ئیمانوێل ماكرۆن رایگەیاندبوو كە بەهۆی كەمی كاتی سەردانەكەی بۆ بەغدا ناتوانێت سەردانی هەولێر بكات، بۆیە داوای لە نێچیرڤان بارزانی كردووە كە لە بەغدا چاوی پێ بكەوێت.

دوێنێ‌ سێشەممە ئیمانوێل ماكرۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو كە ئەمڕۆ سەردانی عێراق دەكات و لە میانیدا بە هاوكاری لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان، دەستپێشخەرییەك بۆ پاڵپشتیكردن لە سەرەوەریی عێراق دەخاتەڕوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×