لە عێراق 63 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
  2020-09-05       527       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 644 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 63 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 891 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 23 هەزار و 872 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 644 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 63 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 891 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 256 هەزار و 719 كەس و لەوانە حەوت هەزارو 422 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 195 هەزارو 259 كەسیان چاكبونەتەوەو 54 هەزارو 38 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 523 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×